ڕێکەوت: 15-10-2025

سیمینارێک بۆ 21 ئافرەتی ماڵەوە لە ناوچەی شاویس ئەنجامدرا لە چوارچێوەی پڕۆژەی «هاندانی ئافرەتان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن».

ئەم پڕۆژەیە بە پاڵپشتی دارایی ڕێکخراوی Women for Women International و فەرمانگەی دەرەوە و کۆمۆنوێڵس و گەشەپێدانی بەریتانیا (FCDO) جێبەجێ دەکرێت. هەروەها، ئەم چالاکییە بەشێکە لە پڕۆژەی NISSAM بۆ هاندانی ئافرەتان تا دەنگ بە کاندیدای ئافرەت بدەن لە هەڵبژاردن.